کازمی فەرمانیکرد بەڕێگریکردن لەگەشتکردنی فەڕیق جەمیل شمەری

ناوخۆ
  • 19-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ،فەرمانیکرد بەڕێگریکردن لەگەشتکردنی فەریق جەمیل شمەری به‌مه‌به‌ستى تێوه‌گلانى به‌ كوشتنى خۆپیشانده‌ران له‌ ناسریه‌.
    ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لاڵ وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:"مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانیكردووه‌ به‌ده‌ركردنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتكردنى فه‌ریق جه‌میل شه‌مه‌رى به‌هۆى تێوه‌گلانى به‌كوشتنى خۆپیشانده‌ران له‌ناسڕییه‌".
    وتیشى"ئه‌م بڕیاره‌ى دواى ئه‌وه‌ى هات كه‌مۆڵه‌تى ساخته‌ى پێدراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق".