كازمى و حه‌لبوسى وتوێژیان له‌ باره‌ى تەواوكاری لەنێوان دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان كرد

السبت 19 أيلول 2020 - 17:54

كازمى و حه‌لبوسى وتوێژیان له‌ باره‌ى تەواوكاری لەنێوان دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان كرد

 به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ،له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران  باسیان له‌ تەواوكاری لەنێوان دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان كرد و په‌له‌ كردن له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ى خزمه‌ت به‌سه‌رجه‌م چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند :" كازمى پێشوازى له‌ حه‌لبوسى كردووه‌،لەدیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی وڵات كرا، لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابوری، و ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە، لەگەڵ گرنگی تەواوكاری لەنێوان دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان، و پەلەكردن لەدەركردنی ئەویاسایانەی خزمەت بە چین و توێژەكانی كۆمەڵگە دەكەن."
هەر لەدیدارەكە هەردوولا تاوتوێی یاسای هەڵبژاردنیان كرد لەگەڵ گرنگی پەلەكردن لە تەواو كردنی، بەمەبەستی هەنگاونان بۆ رێوشوێنەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەحوزەیرانی داهاتوودا، لەگەڵ هەماهەنگی و رۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران و پێشتیوانی لە هەوڵەكانی حكومەت لە ریشەكێش كردنی گەندەڵیدا.