كازمى وبلاسخارت وتوێژ ده‌كه‌ن له‌باره‌ى رێكاره‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌

السبت 19 أيلول 2020 - 17:03

كازمى وبلاسخارت وتوێژ ده‌كه‌ن له‌باره‌ى رێكاره‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و جینین بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،وتوێژیان كرد له‌باره‌ى رێكاره‌ه‌كانى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌.
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" كازمى و بلاسخارت له‌ میان چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یاندا گفتوگۆیان له‌باره‌ى كه‌یسى تایبه‌ت به‌ ئاواره‌كان و هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌یسه‌ به‌ زووترین كات".
له‌ به‌یانامه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یى له‌ بوارى هه‌ماهه‌نگى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌،كه‌ بریار وایه‌ له‌ حوزه‌یرانى داهاتوو ئه‌نجامبدرێت".