سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌..به‌ڵێن به‌پاڵپشتى كردنى ژنان و جه‌خت كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌دات

السبت 19 أيلول 2020 - 14:24

 سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌..به‌ڵێن به‌پاڵپشتى كردنى ژنان و جه‌خت كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌دات

 به‌غدا-اه‌ع

 
سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ڵێنى به‌پاڵپشتى كردنى ژنان و جه‌خت كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك له‌سه‌ر ده‌وله‌ت ده‌كاته‌وه‌.
 
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌ میان به‌شدارى كردنى له‌ كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى به‌ره‌نگاربوه‌نه‌وه‌ى دژى ژنان رایگه‌یاند:"کار بۆ سەپاندنی یاسا و چاکسازی لەسەرجەم بوارەکاندا دەکەن و هەوڵە کردارییەکانیش بۆ هەڵبژاردانی پێشوەخت کە درو بێت لە چەک لە دەرەوەی دەوڵەت، ساختەکاری و یاریکردن بە ئەنجامەکان دەستیپێکردەوە".
باسی لەوەشکرد، راستە ئاستەنگی لەبەردەم پرۆسەی حکومڕانی بونی هەیە، بەڵام هەمو توانای دەوڵەت و دامەزراوەکانی لەئێستادا بۆ ئەوەیە بەرەنگاری گەندەڵی ببنەوە و سەروەری بۆ عێراق و وڵاتێکی رێزلێگیراوە لەسەر ئاستی ناوچەیی بهێنە کایەوە.
 
كازمى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد:" كارى زیاترمان پێویسته‌ بۆ ژنان و ئه‌وه‌ى شایسته‌ى ژنانه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان ،ته‌نانه‌ت یاساى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كراوه‌ مشت و مرێكى زۆرى له‌سه‌ره‌".
 
وتیشى "چاوه‌روانی عێراقێكى خاوه‌ن كه‌سایه‌تى و سه‌رجه‌م سیفاته‌كانى دایكایه‌تى هه‌ڵبگرێت وله‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئاسته‌نگیه‌كان شانازى به‌ ئاستى ژنانى عێراق ده‌كه‌ین"،له‌ حكومه‌تى عێراقى ژنى وه‌زیر هه‌یه‌ وشانازیان پێوه‌ده‌كه‌ین".
كازمى ئه‌وه‌شى وت"كارى زۆرمان پێویسته‌ بۆ پاڵپشتى كردنى ژنى عێراقى و كار بۆ ئه‌كتیڤ كردنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ژنان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت".
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ لاى خۆیه‌وه‌ داواى له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرد به‌رپرسیاتى هه‌ڵبگرن له‌ ته‌واو كردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
 
حه‌لبوسى وتیشى بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م ره‌وشه‌ به‌وه‌ ده‌بێت كه‌سانى به‌توانا بێنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ لێدانى گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پاك و پێشوه‌خته‌ و لێپیچچینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران و هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك به‌ده‌ستى حكومه‌ت".
 
 
له‌لاى خۆیه‌وه‌ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى رایگه‌یاند:" گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى وڵات ئه‌رك و به‌رپرسیارێتى هه‌مووانه‌"،پاڵپشتى خۆى بۆ هه‌لًبژاردنى پێشوه‌خته‌ دووپاتكرده‌وه‌ و داواى له‌ په‌رله‌مان كرد یاساى هه‌ڵبژاردن یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌". 
حه‌كیم ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد:" جه‌خت له‌پاراستنى چالاكوانه‌ ژنه‌كان و ئه‌و ژنانه‌ى به‌شدارى خۆپیشانده‌ران بوون له‌ گۆره‌پانه‌كانى خۆپیشاندان و هه‌روه‌ها داواى كاراكردنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ژنان ده‌كه‌ینه‌وه‌".
 
جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە بەغدا رایگەیاند، رێکارە خۆپارێزییەکان بەرامبەر بڵاوبونەوەی کۆرۆنا "بەداخەوە بوەتە هۆی زیادبونی توندوتیژی خێزانی".
 
باسی لەوەشکرد،  توندوتیژی بەرامبەر کچان و ژنان بەئاستێکی بەرز و بەشێوەی رۆژانە بونی هەیە، ئەوەش جێگەی داخە کە لەعێراق و ناوچەکانی دیکەش توندوتیژی بەرامبەر کچان و ژنان دیاردەیەکی بەرچاوە.