اه‌ع وتارى سه‌رۆك كۆمار له‌كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى دژى ژنان بڵاوده‌كاته‌وه‌

السبت 19 أيلول 2020 - 13:46

اه‌ع وتارى سه‌رۆك كۆمار له‌كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى دژى ژنان بڵاوده‌كاته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
 بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار بەشداری لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە بەغدا کرد و رایگەیاند، بەمەبەستی دەستبەرکردنی مافەکانی ئەو ژن و کچە ئێزدیانەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێنران پڕۆژەیاسایەکی تایبەتیان رەوانەی پەرلەمان کردوە و داواش دەکەین مافەکانی ژنان و ئەو ئاستەنگیانەی هاتونەتە بەردەمیان بەدواداچونیان بکرێت.
 
لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە بەغدا، صاڵح رایگەیاند، رێز و پێزانینی هەیە بۆ هەوڵەکانی رێکخراوەکان و دامەزراوەکان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان و لە عێراقیش هەوڵی لێبڕاوانە لەو بوارە دەدرێت لە پاڵ هەوڵەکانی دیکەی دەزگا دەوڵەتییەکان بۆ سەروەر بونی یاسا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو چوارچێوەیەشدا پڕۆژەیاسای قەرەبوکردنەوەی ژنان و کچانی رزگاربوی دەستی داعش لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە رەوانەی پەرلەمانی عێراق کراوە وەک هەوڵێک بۆ پاراستن و دەستبەرکردنی مافەکانیان و بەشێوەیەکی بەردەوامیش بەدواداچون بۆ ئەو پرسە دەکرێت.
 
 ئەوەشی خستەڕو، هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەئێستادا کار بۆ سەپاندنی یاسا و چاکسازی لەسەرجەم بوارەکاندا دەکەن و هەوڵە کردارییەکانیش بۆ هەڵبژاردانی پێشوەخت کە درو بێت لە چەک لە دەرەوەی دەوڵەت، ساختەکاری و یاریکردن بە ئەنجامەکان دەستیپێکردەوە.
 
باسی لەوەشکرد، راستە ئاستەنگی لەبەردەم پرۆسەی حکومڕانی بونی هەیە، بەڵام هەمو توانای دەوڵەت و دامەزراوەکانی لەئێستادا بۆ ئەوەیە بەرەنگاری گەندەڵی ببنەوە و سەروەری بۆ عێراق و وڵاتێکی رێزلێگیراوە لەسەر ئاستی ناوچەیی بهێنە کایەوە.