كازمى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌گرنگى پته‌وكردنى ئه‌ركى حكومه‌ت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى

الخميس 17 أيلول 2020 - 18:15

كازمى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌گرنگى پته‌وكردنى ئه‌ركى حكومه‌ت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى

 به‌غدا-اه‌ع

مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى پته‌وكردنى ئه‌ركى حكومه‌ت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى ،بیست ودووهه‌مین دانیشتنى خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان سازكردووه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كازمى له‌سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه‌ باسى له‌ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى ،دوێنێ چوارشه‌ممه‌،بۆ پارێزگاى میسان كرد،وتیشكى خسته‌سه‌ر گرنگى پته‌وكردنى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌م پارێزگایه‌ وسه‌رجه‌م پارێزگاكان،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى هه‌بوونى سیاسه‌تى نیشتیمانى بۆ ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌به‌لاڕێدا بردنى گه‌نجان ،به‌ره‌و ئه‌نجامدانى تاوان ،وپاراستنیان له‌هه‌ڕه‌شه‌ ومه‌ترسییه‌كان كه‌هه‌ڕه‌شه‌ له‌كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن".
كازمى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى كارى جددى له‌پێناو دابینكردنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان له‌ڕێگه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان ،وبه‌خشینى هه‌لى ڕاسته‌قینه‌ بۆ كاركردن وبنیاتنان ودابینكردنى ڕێكارى پاراستنیان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كازمى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پارێزگاى میسان وپارێزگاكانى تر تێبینى ئه‌وه‌ى كرد سه‌رجه‌م هاوڵاتیان خوازیارى سه‌پاندنى یاسا وپشتیوانیكردنى ئه‌ركى حكومه‌تن له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانى نه‌هێشتنى چه‌كى نایاسایی وته‌نانه‌ت خواستى سه‌رۆك هۆزه‌كانیشه‌،كه‌جه‌ختیانكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى باڵاده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵاتى یاسا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له‌ژێرى سێبه‌رى بن".
كازمى ئاماژه‌یشى دا به‌گرنگى پته‌وكردنى ئه‌ركى حكومه‌ت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وپاڵپشتى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ڕاوه‌دوونانى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌پرۆسه‌كانى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تێوه‌گلاون،وسه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت وده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگیرى ودابینكردنى كه‌شێكى ئارام بۆ كارى كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دۆسییه‌ى ئاواره‌كانى ناوه‌وه‌ وده‌ره‌وه‌ى عێراق تاتوێ كردووه‌،وپێویستى په‌له‌كردن له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ى له‌میان پلانێكى نیشتیمانى كارا به‌شێكى ترى گفتوگۆكان بووه‌،هه‌روه‌ها تاوتوێى دۆسییه‌كان مافى مرۆڤ له‌عێراق وپته‌وكردنى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى وبه‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى كردووه‌،ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ باسیشى له‌بابه‌ته‌كانى سه‌ر كارنامه‌كه‌ى كردووه‌ وبڕیارى گونجاوى له‌باره‌یه‌وه‌ داوه‌".