كازمى دواى سه‌ردانێكى به‌رهه‌مدار بۆ میسان گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا

  • 16-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دواى سه‌ردانێكى كرداره‌كى به‌رهه‌مدار بۆ پارێزگاى میسان گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غداى پایته‌خت.
    ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیران له‌تویتێكدا له‌سه‌ر"تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وشاندى یاوه‌رى ،گه‌یشته‌ به‌غدا دواى سه‌ردانێكى كرداره‌كى به‌رهه‌مدار بۆ پارێزگاى میسان.
    وتیشى،له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك بڕیار وڕێوشوێن گیراونه‌ته‌به‌ر ،وتیمێكى تایبه‌ت پێكهێنراوه‌ بۆ چاودێرى جێ به‌جێ كردنى ،له‌پێناو به‌ده‌مه‌و هاتنى پێداویستییه‌كانى پارێزگاكه‌ كه‌ماوه‌ى ساڵانێكه‌ په‌كیكه‌وتووه‌.