بەغدا_اەع
محەمەد حەلبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە
له‌ئه‌ستۆگرتنی پاراستنی دیپلۆماسییه‌كان به‌رپرسیارێتییه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقییه .
حه‌لبوسی، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لەتویتەر کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) چاودێری کردووە نوسیویه‌تی، "له‌ئه‌ستۆگرتنی پاراستنی دیپلۆماسییه‌كان به‌رپرسیارێتییه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقییه به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت، هێرشكردنه سه‌ر كاروانی باڵیۆزخانه‌ی بریتانیاش پێشێلكارییه‌كی شه‌رمه‌زاركه‌ر و جێگه‌ی نیگەرانیە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، پشتیوانی له هه‌وڵی هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین بۆ كۆنتڕۆڵكردن و پاراستنی شكۆی وڵات و پارێزگاریكردن له‌ئاسایشی میوانان و هه‌روه‌ها بۆ بنبڕكردنی شانه نوستوه‌كانی تیرۆر و تاوانه رێكخراوه‌كان و كۆنترۆڵكردنی چه‌ك.