وەزیری داد: لە قۆناغی داهاتوو کۆمەڵگەی دادوەری دەکەینەوە

ناوخۆ
  • 15-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    دادوەر سالار عەبدولستار وەزیری داد،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، رایگەیاند، وەزارەتەکەی پلانی کردنەوەی کۆمەڵگەی دادوەری لە پارێزگاکان هەیە و 95%ی ئەو پرۆژەیەش لە پارێزگای نەجەف و واست تەواوکراون.
    عەبدولستار،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگەیاند، ژمارەیەکی بەرچاو کۆمەڵگەی دادوەری لە پارێزگاکان دەکرێنەوە و لەئێستادا  95%ی پرۆژەی کۆمەڵگەی دادوەری لە پارێزگای نەجەف و واست تەواوکراون.
    ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتی داد جەخت دەکاتەوە لە تەواوکردنی سەرجەم ئەو پڕۆژانەی دادوەری کە ساڵانێکە بڕیاری دروستکردنیان دراوەو لەئێستادا کارکردن لە زۆرێک لە پرۆژەکاندا بەردەوامی هەیە.