وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 4224 توشبووى نوێى كۆرۆنا و4214 چاكبوونه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 15-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 224 توشبوی کۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق تۆمارکراون و 80 توشبوش گیانیان لەدەستداوە، کۆی توشبوانیش گەیشتە زیاتر لە 298 هەزار کەس.
    وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 224 توشبوی کۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق تۆمارکراون کە زۆرترینیان لە بەغداد بوە كە هەزار و 228 کەس بوە.
    ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا چوار هەزار و 214 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و 80 توشبوش گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەیان لە پارێزگای دهۆك بوە كە 12 كەس بوە و لە سلێمانیش 10توشبو گیانیان لەدەستداوە.