بەوردی...قەبارەی کورتھێنان لەبوودجەی گشتی ئەمساڵ وقەرزەکانی ناوخۆ ودەرەکی

ناوخۆ
  • 14-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى قه‌باره‌ى كورتهێنانى بوودجه‌ى ئه‌مساڵ وقه‌رزه‌كانى ناوخۆ وده‌ره‌كى خسته‌ڕوو.
    سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى ئه‌مساڵ كه‌ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه‌ نزیكه‌ى 148ترلیۆن دیناره‌ وكورتهێنانه‌كه‌ى نزیكه‌ى 81 ترلیۆنه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"بڕگه‌كانى بوودجه‌ى ئه‌مساڵ هیچ جیاوازییه‌كى نییه‌ له‌گه‌ڵ بڕگه‌كانى بوودجه‌ى 2019".
    وتیشى"كۆى گشتى داهاتى نه‌وتى ونانه‌وتى له‌بوودجه‌ى 2020 نزیكه‌ى 67 ترلیۆنه‌ بۆ ماوه‌ى ساڵێك"،وتیشى"پرۆسه‌ى خه‌رجییه‌كان بۆ سێ مانگى داهاتوو له‌ڕێگاى بوودجه‌وه‌ ده‌بێت"،
    ئاماژه‌یشیدا "قه‌رزى ناوخۆ وده‌ره‌كى نوێ له‌بوودجه‌ى 2020 ده‌گاته‌ 27 ترلیۆن بۆ پڕكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان".
    ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال وته‌بێژى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكردبوو،بوودجه‌ى 2020 مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینكراون وچاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌سته‌به‌ركردووه‌،ئاماژه‌یشى دا بوودجه‌ى 2021 له‌چوارچێوه‌ى ئاماده‌كردن دایه‌.
    شایه‌نى باسه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدراڵى 2020 په‌سه‌ند كرد ،وڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى كرد.