نه‌جاڕ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌بایه‌خدانى سه‌رۆك وه‌زیران به‌زیندووكردنه‌وه‌ى سێكته‌ره‌ نانه‌وتییه‌كان

الأربعاء 09 أيلول 2020 - 12:42

نه‌جاڕ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌بایه‌خدانى سه‌رۆك وه‌زیران به‌زیندووكردنه‌وه‌ى سێكته‌ره‌ نانه‌وتییه‌كان

به‌سڕه‌-اه‌ع-سه‌عه‌د سه‌ماك

 
و:سۆما جاف
 
سوها نه‌جاڕ ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى وه‌به‌رهێنان جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌بایه‌خدانى كازمى به‌زیندووكردنه‌وه‌ى سێكته‌ره‌ نانه‌وتییه‌كان.
نه‌جاڕ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بایه‌خ به‌زیندووكردنه‌وه‌ى سێكته‌ره‌ نانه‌وتییه‌كان ده‌دات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى داهات بۆ بوودجه‌ى وڵات".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى فراوانتركردنى داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان وپێكهێنانى سندووقى وبه‌رهێنان بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو وكاركردن له‌پێناو باشتركردنى سێكته‌رى نه‌وت.