ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:بۆمبێكى چێندراو به‌كاروانى كۆمپانیاكانى پاڵپشتى لۆجستى له‌باكورى به‌غدا ته‌قییه‌وه‌

ئەمنی
  • 7-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ڕایگه‌یاند بۆمبێكى چێندراو به‌كاروانێكى یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانى پاڵپشتى لۆجستى له‌باكورى به‌غدا ته‌قییه‌وه‌.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"بۆمبێكى چێندراو به‌كاروانێكى یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانى پاڵپشتى لۆجشتى كه‌له‌سه‌ربازگه‌ تاجى كشاوه‌ته‌وه‌ ،له‌سه‌ر ڕێگاى خێراى شوعله‌ى باكورى به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌".
    وتیشى"ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانى به‌شوشه‌ى یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كانى پاسه‌وانى كاروانه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.