به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى چاودێرى جێ به‌جێ كردنى كارنامه‌ى حكومى وپلاندانانى ستراتیژى دووپاتیكرده‌وه پشتیوانى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت ده‌كات له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاسته‌نگییه‌كان.
په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه پێداچوونه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌و ڕاپۆرتانه ده‌كات كه‌له وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه به‌ده‌ستى گه‌یشتووه له‌باره‌ى كارنامه‌ى حكومه‌ت".
وتیشى"لیژنه‌كه پشتیوانى حكومه‌ت ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگى زۆر بۆته‌وه له‌نێویشیاندا ئابوورى ودارایی كه‌پێویستى به‌هه‌ندێك یاسا وبڕیار هه‌یه بۆ پشتیوانیكردنى چاكسازى له‌جێ به‌جێ كردنى كارنامه‌كه‌ى".
شایه‌نى باسه لیژنه‌ى چاودێرى جێ به‌جێ كردنى كارنامه‌ى حكومى وپلاندانانى ستراتیژى په‌رله‌مانتار حازم خالیدى وه‌ك سه‌رۆكى لیژنه‌كه دیاریكرد.