سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراق وئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى میكانزمى هاوكارییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 7-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى میكانزمى هاوكارییه‌كان تاوتوێكرد،بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى یاسایی.
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى داوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراق".
    وتیشى"هه‌ردوولا میكانزمى هاوكارییه‌كانى نێوان دادگا وتۆڕه‌كه‌ تاوتوێكرد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى یاسایی".