به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،له‌میان دیدارى له‌گه‌ڵ نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى په‌سه‌ندكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان وچاره‌سه‌ركردنى كێشه بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مالیكى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازى له‌به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار كردووه"،وتیشى"له‌دیداره‌كه‌دا پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى سیاسى وئه‌منى وخزمه‌تگوزارى له‌وڵاتدا تاوتوێكران،هه‌روه‌ها دواپێشهاته‌كانى ئاستى هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تى خراوه‌نه‌ته به‌ر باس".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى به‌جێ گه‌یاندنى لێكتێگه‌یشتنى نیشتیمانى له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كان وزاڵكردنى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتیمانى بۆ چه‌سپاندنى سه‌روه‌رى وسه‌قامگیرى عێراق وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى ناوچه‌كه بۆته‌وه،وهه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته وخاوێن وته‌واوكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان وپه‌سه‌ندكردنى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى په‌یوه‌ست به‌بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن ودابینكردنى كه‌شى گونجاو بۆ ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه په‌یوه‌سته‌كان به‌پشت به‌ستن به‌ده‌نگدانى بایۆمه‌ترى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى بێگه‌ردى هه‌ڵبژاردنه‌كان".