عێراق 14 تۆن هاریكارى پزیشكى وخۆپارێزى له‌وڵاتى میسره‌وه‌ وه‌رده‌گرێت

  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ عێراق هاریكارى پزیشكى له‌وڵاتى میسره‌وه‌ وه‌رده‌گرێت.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"عێراق 14تۆن هاریكارى پزیشكى خۆپارێزى له‌كۆمارى میسرى عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌رگرت".