كازمى ڕێنمایی ده‌دات به‌سازكردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردن گوژمه‌ى شایسته‌كانى جووتیاران

ناوخۆ
  • 4-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،وه‌زاره‌ته‌كانى دارایی وبازرگانى وكشتوكاڵى راسپارد،كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازبكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ گوژمه‌ى دارایی شایسته‌كانى جووتیاران له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا.
    ڕاسپارده‌كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات ده‌بێت ڕێنماییه‌كان تابه‌روارى 9/9/2020،به‌رزبكرێنه‌وه‌ له‌پێناو به‌دارایكردنى جووتیاران بۆ گره‌نتى وه‌رگرتنى به‌رووبومه‌كانیان له‌میان ساڵى 2020.
    پێشووتر سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێنمایی دا به‌دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى به‌په‌له‌ شایسته‌كانى جووتیاران مسۆگه‌ر بكات به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى به‌رووبوومه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تى بازرگانى وكشتوكاڵى له‌میان ساڵى 2020.