لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌جێ به‌جێ كردنى 115 مادده‌

ناوخۆ
  • 3-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،خاڵه‌ ناكۆكه‌كانى دیاریكرد كه‌تاوه‌كو ئێستا یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌،وجه‌ختیشیكرده‌وه‌ 115 مادده‌ى ده‌ستوورى تاوتوێ كراون.
    یونادم كه‌ننا ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور 115 مادده‌ى ده‌ستوورى تاوتوێ كردووه‌،وله‌ئێستاشدا ته‌نها 28 مادده‌ى ماوه‌"،ئاماژه‌یشى دا "ڕاگرتنى دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بووه‌ هۆى په‌كخستنى كارى لیژنه‌كه‌".
    وتیشى"ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر سروشتى سیسته‌مى حوكمڕانى ده‌بێت ئایا په‌رله‌مانى بمێنێته‌وه‌ یان سه‌رۆكایه‌تى بێت یان بكرێت به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پسپۆڕێتییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى تایبه‌تى فیدڕاڵى وهاوبه‌شه‌كانى نێوان فیدڕاڵى وهه‌رێمه‌كان،وهه‌روه‌ها داڕشتنه‌ ده‌ستوورییه‌كان چه‌ند شیكردنه‌وه‌یه‌كى هه‌بێت وهه‌روه‌ها بابه‌تى شێواز وپرۆگرامى ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوور به‌وه‌ى ئایا په‌سه‌ند بكرێت یان ڕه‌تبكرێته‌وه‌".