لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بابل هاوڵاتییەک برینداربوو

ئەمنی
  • 2-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە بابل، هاوڵاتییەک برینداربوو.
    شانەكه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رایگەیاند، بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگایەکی پارێزگای بابل تەقییەوە.
    لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە بۆمبە چێنراوەکە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیایەکی کردووەتە ئامانج کە گرێبەستی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە بەمەبەستی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی.
    ئەوەش خراوەتەڕوو، لە تەقینەوەکەدا زیان بەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کەوتووە کە لە پشتەوەی کاروانەکەدا بووە.