سەرۆک بەرهەم: عێراق چاوى لەوەیە رۆڵی سەرەکی هەبێت لە ناوچەکەدا

  • 2-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سەرۆک بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا لە کۆشکی کۆماری لە بەغدای پایتەخت کۆبونەوە، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هاوبەشدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان خستەڕو.
    سەرۆک بەرهەم لە سەرەتای کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ،رایگەیاند، "بەخێرهاتنی هاوڕێ و خۆشەویستمان سەرۆک ماکرۆن دەکەم، کە لەبەغدا پێشوازیمان لێکردوە باسی زۆر بابەتی هاوبەش کرد بۆ خزمەتی هەردو وڵات و ناوچەکە، چانسێکی زۆر باشم هەبو دوپات لە پەیوەندی هاوبەشی هەردولا بکەینەوە ئەو پەیوەندیە دێرینەمان پەیوەندی زۆر باشە".
    ئاماژەی بەوەشکرد، چاویان لەباشترکردنی پەیوەندیەکانیانە بۆ ئەوەی هاوبەشێکی ستراتیژی دروستبکەن لەرێگەی چالاککردنی ئەو رێککەوتننانەی واژۆکراون، کە بە "نەخشەرێگای ستراتیژی" ناسراون.
    سەرۆک بەرهەم باسی لەوەشکرد، "دەرفەتی ئەوەم هەبو رۆڵی فرەنسا لە هاوکاریکردنی عێراق بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر بەرزبنرخێنم، ئەوەی لە عێراق رویدا سەرکەوتنێکی گەورە بو بەسەر تیرۆر و توندڕەوی، ئەو سەرکەوتنە بە قوربانیدانی عێراقییەکان و بەیارمەتیدانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و فرەنسا لەو چوارچێوەیدا رۆڵی کارای هەبو لەو سەرکەوتنەکە گەورەیەدا، بەڵام تەحەدای زۆر گەورەمان لەبەردەمدایە بۆ بنبڕکردنی تیرۆر پێویستمان بەپاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە بۆ ئەوەی هێزە عێراقیەکان راهێنانی زیاتریان پێ بکرێت، ئەمەش وادەکات کە لەکاتی جیاواز هاوکاری یەکتر بین، بەتایبەت لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان و وشککردنی داهاتی تیرۆریزم، ئەوەش وادەکات توندڕەوەکان بەردەوامبن لەکردەوە قێزەونەکانیان".
    ئەوەشی خستەڕو، هەروەها باسیان لە بارودۆخی ئابوری و چالاککردنەی رێککەوتن و چالاکی و لێکتێگەیشتنانەی پێشتر هەبون، "ئەوەم بۆ سەرۆک ماکرۆن رونکردنەوە کە عێراق دەیەوێت رۆڵێکی کاریگەر لەناوچەکە بگێڕێت، ئەم ناوچەیە دەیان کێشە و شەڕ و ئاڵۆزی بەخۆوە بینیوە، دەبێت دۆخی ئەمنی سەقامگیر بێت و ئەوەش دەبێت بناغەی ئەمەش دەبێت چالاککردن و بەرەو پاشتکردنی رۆڵی عێراق ە سەروەری خاکی پارێزراو بێت و پەیوەندی هاوسەنگی لەگەڵ وڵاتان  و دراوسێ هەبێت".
    سەرۆک بەرهەم وتیشی، "نامانەوێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕ و ململانێکان، دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ هەمو وڵاتان باش بێت و هیچ وڵاتێک دەستوەرنەداتە کاروباری عێراقەوە، کە ئەوەش دەبێتە هۆکاری هاوبەشیکردن لە سەقامگیری ناوچەکە و بەرەو پێشبردنی ناوچەکە".
    هاوکات ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، عێراق بە قۆناخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و داوایکردوە سەرکردە عێراقییەکان بەتایبەت سێ سەرۆکایەتییەکە ئەو قۆناغە راگوزەرە بەباشی و هاوکاریی یەکدی تێپەڕێنن، عێراق دەبێت بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بەهێز بکرێت.
    باسی لەوەشکرد، "فرەنسا لە روبەڕوبونەوەی تیرۆر هەمیشە پشتیوانیی عێراق دەکات و ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە هاوکاریی عێراق بکات".