به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم له‌بوودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو له‌سه‌رووبه‌ندى دانوستانه‌كانى شاندى هه‌رێمه‌ له‌به‌غدا

  • 31-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف

     
    حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند شاندێكى وه‌زاره‌تى دارایی وپلاندانان له‌به‌غدا پایته‌ختدان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بابه‌تى به‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێم له‌پرۆژه‌ى یاساى بوودجه‌ى ساڵى2021.
    سه‌میر هه‌ورامى وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شاندێكى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایی وپلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ئێستادا له‌به‌غدایه‌،به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى بنه‌ماكانى پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى گشتى ساڵى 2021.
    وتیشى"شانده‌كه‌ تاوتوێى لایه‌نه‌كانى هونه‌رى ویاسایی له‌باره‌ى بابه‌تى به‌شه‌ بوودجه‌ى هه‌رێم ده‌كات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌م ڕێكارانه‌ له‌پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو.