كازمى سوپاسى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ووه‌زاره‌ته‌كان وسه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كات كه‌ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌سه‌رخستنى ڕێوڕه‌سمى عاشوڕ

ناوخۆ
  • 30-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،سوپاسى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ووه‌زاره‌ته‌كان وسه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى كرد كه‌ڕۆڵیان هه‌بوو له‌ سه‌رخستنى ڕێوڕه‌سمى عاشوڕا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سوپاس وپێزانیى ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌هێزه‌كانى پۆلیس وسوپا وحه‌شدى شه‌عبى ووه‌زاره‌ته‌كان وفه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان وحكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان وسه‌رجه‌م چالاكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى وڕێكخراوه‌ییه‌كانى كردووه‌،كه‌به‌شداربوونه‌ له‌سه‌رخستنى پلانى ئه‌منى وخزمه‌تگوزارى تایبه‌ت به‌ڕێوڕه‌سمى زیاره‌تى عاشوڕا،ویه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ یارمه‌تیدانى سه‌دان هه‌زار زیاره‌تكار له‌زیندووكردنه‌وه‌ى یادى شه‌هیدبوونى ئیمامى حسێن(سڵاوى خواى لێبێت)به‌ بێ ئه‌وه‌ى هیچ ڕووداوێك ڕووبدات".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمى ستایشى"ئه‌ركى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كردووه‌ له‌پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى پزیشكى بۆ زیاره‌تكاران له‌سایه‌ى په‌تاى كۆرۆنا،هه‌روه‌ها ئه‌رك وماندوبوون له‌دابینكردنى هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه‌ى زیاره‌تكاران له‌پاڕێزگاكانیانه‌وه‌ بۆ كه‌ربه‌لا ونه‌جه‌ف وپێچه‌وانه‌وه‌ به‌رزنرخاند،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سوپاسى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى كرد كه‌كه‌شێكى ئارامیان بۆ ئه‌نجامدانى ڕێوڕه‌سمى زیاره‌تى عاشورا وپاراستنى زیاره‌تكاران وده‌سته‌كانى شینیان  دابینكرد".
    سوپاسیشى ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م چالاكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وخۆبه‌خشان وهاوڵاتیان كرد بۆ ڕێك وپێكى باڵایان ویارمه‌تیدانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ووه‌زاره‌ته‌كان له‌جێ به‌جێ كردنى پلانى ئه‌منى وخزمه‌تگوزارى".