حه‌شدى شه‌عبى شكست به‌په‌لامارێكى داعش له‌خانه‌قین ده‌هێنێت

ئەمنی
  • 28-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،شكستپێهێنانى به‌په‌لامارێكى تیرۆرستانى داعش له‌شارۆچكه‌ى خانه‌قین له‌پارێزگاى دیاله‌ ڕاگه‌یاند.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شكستیهێناوه‌ به‌په‌لامارێكى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌گوندى شیرگ له‌شارۆچكه‌ى خانه‌قین.
    وتیشى،هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى تیرۆرستانى داعشیان ناچاركرد هه‌ڵبێت وتاوه‌كو ئێستا ڕاویان ده‌نێن،وتیشى په‌لاماره‌كه‌ بووه‌ هۆى شه‌هیدبوونى جه‌نگاوه‌رێك وبرینداربوونى به‌رپرسى تۆبخانه‌كانى كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ى حه‌شدى شه‌عبى.