سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەپۆستەکەی راگەیاند

  • 28-08-2020, 00:00
  • +A -A

     چاودێرى-اه‌ع

     
    شینزو ئابێی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەپۆستەکەی راگەیاند بەهۆی تەندروستییەوە،وه‌ لەپۆستەکەی دەمێنێتەوە تا کەسێکی شیاو لەجێگەی دادەنرێت.
    بەگوێرەی میدیاکانی ژاپۆن، ئەمڕۆ هەینی لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەپایتەختی وڵاتەکەی، شینزو ئابێی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، ئەو ناتوانێک سەرۆک وەزیران بێت ئەگەر بەهۆی تەندروستییەوە نەتوانێت باشترین بڕیار بۆ وڵاتەکەی بدات، لەبەرئەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە.
     
    راشیگەیاند، لەپۆستەکەی دەمێنێتەوە تا کەسێکی شیاو لەجێگەی دادەنرێت.
     
    بەگوێرەی زانیارییەکان، شینزو ئابێی کە تەمەنی 65 ساڵە و ماوەی چەند ساڵێکە کێشەی هەوکردنی رێخۆڵەکانی هەیە، رایگەیاندوە نایەوێت خراپی باری تەندروستی کاریگەری لەسەر وڵاتەکەی هەبێت.
     
    ئابێی کە لەساڵی 2012-ەوە سەرۆک وەزیرانە و خاوەنی زۆرترین ماوەی حکومڕانییە راشیگەیاندوە، تا هەڵبژاردنی کەسێک بۆ جێگرتنەوەی لەلایەن پارتی دیموکراتی لیبراڵ کە دەسەڵاتدارێتی ژاپۆن دەکات لەپۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.