وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ فۆرمی تایبه‌ت بۆ خۆێندكارانى ئاماده‌یى دابین ده‌كات كه‌خوازیارى دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌ى خولى یه‌كه‌من

ناوخۆ
  • 28-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌،میكانزمى دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى یه‌كه‌مى قۆناغى ئاماده‌یی له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ بۆ ئه‌مساڵ خوێندنى 2019 – 2020 ڕاگه‌یاند.
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕوونیكرده‌وه‌"فۆرمێكى تایبه‌ت ته‌رخانكردووه‌ بۆ ئه‌و خوێندكاره‌ى خوازیاره‌ تاقیكردنه‌وه‌كانى دوابخات،وده‌بێت هه‌موو زانیارییه‌ داواكراوه‌كان تیایدا پڕبكاته‌وه‌،وبه‌پێى ڕێنماییه‌كان،وله‌ڕێگاى قوتابخانه‌كانیانه‌وه‌ پێشكه‌شى ده‌كه‌ن".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشى دا"ئه‌و خوێندكاره‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى دواده‌خات ناتوانێت تاقیكردنه‌وه‌ى هیچ بابه‌تێك بكات له‌خولى یه‌كه‌م ،به‌ڵكو سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانى له‌خولى دووه‌م ئه‌نجامى ده‌دات وبه‌خولى یه‌كه‌م بۆى هه‌ژمار ده‌كرێت"،ئه‌وه‌یشى وت"ئه‌و ماوه‌یه‌ى ته‌رخانكراوه‌ بۆ خوێندكاره‌كه‌ بۆ دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌كانى ته‌نها ماوه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى یه‌كه‌مه‌".