وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى شه‌شى ئاماده‌یی ده‌رده‌كات

ناوخۆ
  • 26-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى خوێندكارانى شه‌شى ئاماده‌یی ده‌ركرد.
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"بڕیاردراوه‌ ڕیگه‌ به‌خوێندكارانى شه‌شى ئاماده‌ی(به‌هه‌موو لقه‌كانى)دراوه‌ له‌وانه‌ى ناتوانن به‌شداربن له‌ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى یه‌كه‌م بۆ ئه‌مساڵى خوێندن2019/2020 به‌شدارى له‌تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى دووه‌م بكه‌ن وبه‌(خولى یه‌كه‌م بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت)".