مالكى:ره‌وشى ناوچه‌كه‌ پێویستى به‌ یه‌ك هه‌ڵوێستیه‌

  • 25-08-2020, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

    نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ خالید بن حەمەد سڵێتی باڵیۆزی وڵاتی قەتەر لەعێراق داھاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا وبەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کۆرۆنا تاوتوێ کرد،مالیکی ئاماژەی بەوەدا ڕەوشی ناوچەکە پێویستی بەیەکخستنەوەی ھەوڵەکان دەکات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی مالیکی لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،ئەمڕۆ سێشەممە،بڵاویکردەوە"مالیکی لەنوسینگەی خۆی پێشوازی لەباڵیۆزی قەتەر کردووە وتاوتوێی داھاتووی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی برا کردووە،لەگەڵ پێشھاتەکانی ڕەوشی ناوچەکە ،وڕووبەرووبونەوەی قەیرانی کۆرۆنا،ودۆسییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات".
    مالیکی ئاماژەی دا ناوچەکە لەڕەوشێکی نالەباردا دەژێت،ئەمەیش پێویستی بەیەکخستنەوەی ھەوڵەکان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان،ھەروەھا ستایشی ھەڵوێستەکانی وڵاتی قەتەری برا کرد بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لەبەرەنگاربوونەوەی قەیرانی کۆرۆنا".
    لای خۆیەوە باڵیۆزی قەتەر ئامادەیی وڵاتەکەی دەڕبڕی بۆ پاڵپشتی کردنی عێراق لەبوارە جیاجیاکاندا.