زه‌یدان و حه‌لبوسى هاوكارى په‌سه‌ندكردنى یاساكانیان تاوتوێ كرد

ناوخۆ
  • 25-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
     
     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، بە یاوەری هەر یەك لە بەرێزان ئوسامە نوجێفی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و دكتۆر ساڵح موتلەك و بەرێز عەبدولخالق عەزاوی  چاوی كەوت بە دكتۆر فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"لە دیدارەكەدا تاوتوێی هاریكاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری كرا لە دەركردنی یاساكان وهەروەها ڕوداوی جامع مسعەب بن عەمیر كە ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە لە نوێژخوانان بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەوباریەوە.  
    لە دیدارەكەدا ژمارەیەك لە ئەندامانی دادگای تێهەڵچوونەوە و سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرپرشتیاری دادوەری ئامادەبوون.