وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ده‌ستپێكردنى ناونوسكردن بۆ قۆناغى یه‌كى سه‌ره‌تایى بۆ ساڵى نوێى خوێندن راگه‌یاند

ناوخۆ
  • 24-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ڕایگه‌یاند پرۆسه‌ى ناونووسكردنى فێرخوازانى قۆناغى یه‌كى سه‌ره‌تایی بۆ ساڵى خوێندنى 2020 – 2021 ده‌ستیپێكردووه‌.
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌:له‌پێویستى په‌یڕه‌وكرنى ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى به‌غدا وپارێزگاكان".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڕێنماییه‌كان بریتیین له‌ئه‌نجامدانى كوتانى ئه‌و فیرخوازانه‌ى خۆیان ناونووس كردووه‌ ،چونكه‌ له‌میان واده‌ى نه‌گۆڕاوه‌ ده‌كرێت،كه‌چى كارگێڕى قوتابخانه‌كانى پابه‌ندكرد پشكنینى جه‌سته‌یی وگرفته‌كانى بۆ خوێندكاران دوابخات تا كاتى ده‌ستپێكردنى ده‌وامى فه‌رمى ،وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تیمی پزیشكى ڕه‌وانه‌ى قۆتابخانه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پشكنینانه‌ له‌پێناو پاراستنى فێرخوازان له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى "كۆرۆنا".