بایرن میونشن له‌ پاریس سانجیرمانى برده‌وه‌و بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

وەرزش
  • 23-08-2020, 00:00
  • +A -A

     چاودێرى-اه‌ع

     
     
    یانەی بایرن میونشن بە بردنەوەی لە یانەی پاریس سانجێرمان نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵی بەدەستهێنا.
     
    لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بایرن میونشن بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاریکرد و یارییەکەشی بە تاکە گۆڵێکی بێوەڵام بردەوە و بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.
     
    تاکە گۆڵی بردنەوەی یارییەکەش لە خولەکی 59دا بە لێدانی سەر لەلایەن کینگسلی کۆمانەوە تۆمارکرا .
     
    سه‌رچاوه‌:كووره‌