سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌شاندى عێراقى بۆ واشنتۆن لێداونێكى ترامپ ڕه‌تكرده‌وه‌

  • 22-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌شاندى عێراق كه‌سه‌ردانى واشنتۆنى كرد،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،لێدوانه‌كانى دوناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌باره‌ى شكستخواردنى ئۆباما سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا له‌عێراق ڕه‌تكرده‌وه‌.
    سه‌رچاوه‌كه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لێدوانى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسى كردووه‌ بۆ شكستپێهێنانى تیرۆرستانى داعش له‌عێراق دواى  سه‌رده‌مێكى كاره‌ستبار له‌سه‌رده‌مى  ده‌سه‌ڵاتى ئۆباما  دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌".
    وتیشى" كازمى له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ترامپ بوێر وڕاشكاوانه‌ بووه‌ ،ودووپاتیكرده‌وه‌ ،كه‌ڕیگه‌ نادات عێراق ببێته‌ پێگه‌یه‌ك بۆ كرده‌وه‌یه‌ك دژى ئێران یان توركیا یان هه‌ر وڵاتێكى دراوسێ".