ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ورده‌كارییه‌كانى ڕووداوه‌كه‌ى دجێل ده‌خاته‌ڕوو

ئەمنی
  • 20-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ورده‌كارییه‌كانى ڕووداوى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو له‌شارۆچكه‌ى دجێل ڕاگه‌یاند.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"بۆمبێكى چێندراو به‌یانى دوێنێ به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلى مه‌ده‌نى له‌ناوچه‌ى شێخ ئیبراهیم سه‌ر به‌شارۆچكه‌ى دجێل ته‌قییه‌وه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ته‌قینه‌وه‌كه‌ بووه‌ هۆى شه‌هیدبوونى دوو كارمه‌ندى پۆلیس وچوار مه‌ده‌نى"،ئاماژه‌یشى دا"دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن گروپێكى تیرۆرستییه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌و هێزه‌ كراوه‌ دواى دووركه‌وتنه‌وه‌ى له‌شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئه‌مه‌یش بۆته‌ هۆى برینداربوونى دوو پۆلیس وپێنج هاوڵاتى".