حه‌لبوسى گه‌یشته‌ سلێمانى بۆ دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار

  • 19-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،گه‌یشته‌ پارێزگاى سلێمانى بۆ دیدارێك له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،گه‌یشته‌ پارێزگاى سلێمانى بۆ دیدارێك له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار".
    وتیشى"حه‌لبوسى به‌ره‌و باره‌گاى سه‌رۆك كۆمار ده‌چێت دواى ئه‌وه‌ى له‌فرۆكه‌خانه‌ له‌لایه‌ن پارێزگارى سلێمانى وژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه‌ پێشوازى لێكرا".