ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى شه‌مه‌رى بۆ كه‌ركوك خسته‌ڕوو

ئەمنی
  • 18-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-موعته‌ز عه‌باس

     
    و:سۆما جاف
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى بۆ پارێزگاى كه‌ركوك خسته‌ڕوو.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان،سه‌ردانى پارێزگاى كه‌ركوك كردووه‌ ودۆخى شاره‌كه‌ى به‌سه‌ركردۆته‌وه‌،وهه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك دیدارى له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان سازكردووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌ى پۆلیسى فیدڕاڵى وژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى ئه‌منى یاوه‌رى شه‌مه‌رى بوون له‌و سه‌ردانه‌دا".
    وتیشى"ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ دڵنیابوونه‌ له‌دۆخى ئه‌منى كه‌ركوك وتاوتوێ كردنى بابه‌تى بڵاوه‌پێكردنى كه‌رته‌كان"،ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م سه‌ردانه‌ له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى ئه‌منى له‌كه‌ركوك وئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر فه‌رمانى فه‌رمانده‌یی باره‌گاى پێشكه‌وتوو دێت".