كازمى به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى حكومى به‌ره‌و واشنتۆن به‌ڕێكه‌وت

  • 18-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،له‌سه‌ر بانگهێشتێكى فه‌رمى به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى حكومى به‌غداى پایته‌ختى به‌جێهێشت وبه‌ره‌و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو،چاوى به‌دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت"،وتیشى"كازمى له‌میان دیداره‌كه‌ تاوتوێى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان به‌غدا وواشنتۆن ده‌كات،له‌پاڵ تاوتوێ كردنى پێشهاته‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانى سه‌ر گۆڕه‌پانى هه‌رێمایه‌تى وهه‌روه‌ها تاوتوێى بابه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌كات". 
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى "كازمى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى دانوستان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانى ئه‌مریكا ده‌كات له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌ دوو لایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وبه‌هێزكردنى هاوكارییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌بواره‌ جیاجیاكان له‌سه‌روویشیانه‌وه‌ ئاسایش وئابوورى وته‌ندروستى وكه‌رته‌كانى دیكه‌".