وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى حكومى گه‌یشته‌ واشنتۆن

  • 17-08-2020, 00:00
  • +A -A

    واشنتۆن-اه‌ع

     
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى دانوستانكار گه‌یشته‌ واشنتۆن بۆ سازكردنى گه‌ڕێكى دانوستانه‌ ستراتیژییه‌كان كه‌بڕیاره‌ سبه‌ى سێشه‌ممه‌ له‌نێوان عێراق وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجام بدرێت.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى شاندنى عێراقى ده‌كات له‌م گه‌ڕه‌ى دانوستانه‌كان وشاندى ئه‌مریكایش به‌سه‌رپه‌رشتى بۆمبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت".
    وتیشى"گه‌ڕى دانوستانه‌كان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه‌ بۆ ئه‌و دانوستانه‌ى كه‌مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران سه‌رپه‌رشتى ده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تى دۆنالد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا".