وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ماوه‌ى پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنى بڕوانامه‌ باڵاكان درێژكرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 16-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌،ڕایگه‌یاند ماوه‌ى پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنى بڕوانامه‌ باڵاكان تاوه‌كو یه‌كى ئه‌یلولى داهاتوو درێژكرایه‌وه‌.
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌،بڕیاردراوه‌ به‌درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنى بڕوانامه‌ باڵاكان  له‌ناوخۆى عێراق (دبلۆمى باڵا،ماسته‌ر،دكتۆرا)تاوه‌كو یه‌كى مانگى ئه‌یلولى داهاتوو درێژكرده‌وه‌.
    وتیشى"واده‌ى پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنى بڕوانامه‌ باڵاكان تاوه‌كو كۆتایی ده‌وامى فه‌رمى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ به‌رواى یه‌ك ئه‌یلولى ساڵى 2020 ده‌بێت.