شانه‌ى قه‌یرانه‌كان:قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ڕێژه‌یی به‌درێژایی ڕۆژانى هه‌فته‌ له‌10ى شه‌و تاوه‌كو 5ى به‌ره‌به‌یان ده‌بێت

السبت 15 آب 2020 - 22:32

شانه‌ى قه‌یرانه‌كان:قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ڕێژه‌یی به‌درێژایی ڕۆژانى هه‌فته‌ له‌10ى شه‌و تاوه‌كو 5ى به‌ره‌به‌یان ده‌بێت

 به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

و:سۆما جاف
 
شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى حكومى له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ڕێژه‌یی به‌درێژایی ڕۆژانى هه‌فته‌ له‌كاژیّر 10ى شه‌و تاوه‌كو 5ى به‌ره‌به‌یان ده‌بێت.
حازم جومه‌یلى ئه‌ندامى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ڕێژه‌یی به‌درێژایی ڕۆژانى هه‌فته‌ ده‌بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌كاژێر 10شه‌و تاوه‌كو 5ى به‌ره‌به‌یان ده‌بێت،وله‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ماوه‌یه‌ى دیاریكراوه‌ هاتوچۆ ئاسایی ده‌بێت به‌ڕه‌چاوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى ته‌ندروستى به‌به‌ستنى ماسك وقه‌ده‌غه‌كردنى گردبوونه‌وه‌ ودوور كه‌وتنى كۆمه‌ڵایه‌تى".
وتیشى"رێوشوێنه‌كان توندوتۆڵ ده‌بن"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌كاژێر 10 شه‌و تاوه‌كو5ى به‌ره‌به‌یان ده‌بێت وهاتوچۆ به‌ته‌واوه‌تى قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت له‌م ماوه‌یه‌".
ئاماژه‌یشى دا"ڕۆژانى پێنجشه‌ممه‌ ده‌وامى فه‌رمى فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ڕێژه‌ى ده‌وامى فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت له‌سنوورى له‌سه‌دا 25 ده‌بێت وبه‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگه‌كان،جگه‌ له‌ده‌زگا ته‌ندروستى وئه‌منییه‌كان به‌هۆى ڕه‌وشى تایبه‌تیان،وده‌وامیان به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى وه‌زیر ده‌بێت".
جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ لیژنه‌ى باڵا ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕێژه‌یی به‌رده‌وام بێت له‌كاژێر 10ى شه‌و تاوه‌كو 5ى به‌ره‌به‌یان.