وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دوو هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى توشبووانى كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات

السبت 15 آب 2020 - 20:45

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دوو هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى توشبووانى كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع-موعته‌ز عه‌باس

 
و:سۆما جاف
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دوو هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا خسته‌ڕوو.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ دوو هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یه‌كه‌میان زیادبوونى پیشكنینى تاقیكردنه‌وه‌ى وتاقیگه‌كانى پشكنین كردن گه‌یشتۆته‌ 40 تاقیگه‌،كه‌چى هۆكارى دووه‌م پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیانه‌ به‌ڕێنماییه‌كانى ته‌ندروستى وخۆپارێزى"،وتیشى"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌ستاوه‌ به‌زیادكردنى پشكنینى تاقیكردنه‌وه‌كان كه‌له‌ڕۆژێكدا 21هه‌زار پشكنین ده‌كرێت".
وتیشى"له‌سه‌دا 90ى توشبووه‌كان مامناوه‌ند ومه‌ترسییه‌كانیان سووكن،وبه‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون ڕێژه‌كه‌ به‌رزبووه‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌ركى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌پله‌ى یه‌كه‌م ئاشكراكردنى پێشوه‌خت وچاره‌سه‌ركردن وهۆشیارى ته‌ندروستییه‌ وماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ له‌م بواره‌دا هه‌موو تواناكانى خستۆته‌ گه‌ڕ".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"بریارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وبڕیاره‌كانى دیكه‌ ئه‌ركى ده‌وڵه‌ت ولیژنه‌ى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى كه‌به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌"،ئاماژه‌یشى دا"له‌قۆناغى داهاتوودا چه‌ند بڕیار وڕێوشوێنێك ده‌رده‌كرێت".