وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: تەنها 59 هەزار خێزان لە کەمپی ئاوارەکانى سه‌رانسه‌رى عێراقدا ماونەتەوە

السبت 15 آب 2020 - 13:06

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: تەنها 59 هەزار خێزان لە کەمپی ئاوارەکانى سه‌رانسه‌رى عێراقدا ماونەتەوە

 به‌غدا-اه‌ع

 
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند ژمارەی ئاوارەکانی ناو کەمپەکان لە سەرتاسەری عێراق، 59 هەزار خێزانن و داخستنی دۆسیەی کەمپەکان پەیوەستن بە دابینکردنی تێچووی داراییان.
جاسم عەتیە بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەران،  لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اه‌ع) ڕایگه‌یاند، "ئەگەر توانای داراییمان بەردەست بێت، ئەوا دەتوانین لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوودا، دۆسیەی ئاوارەکان کۆتایی پێبهێنین".
بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەران باسی لەوەش کرد کە پارێزگا و شارەکانیش پشتگیری گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەن، ئەویش لەڕێی دابینکردنی هۆی گواستنەوە بۆ ئەو خێزانانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان.
عەتیە ئاماژەی بەوە کرد، "ژمارەی ئەو خێزانە ئاوارانەی لە دوای ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی ناوچە داگیرکراوەکان گەڕاونەتەوە، نزیکبووەتەوە لە 450 هەزار خێزان لە کۆی 539 هەزار و 466 خێزانی تۆمارکراو".
ڕوونیشی کردەوە کە لە ئێستادا ژمارەی ئەو خێزانانەی لە کەمپەکاندا ماونەتەوە، "59 هەزار خێزانن لە سەرتاسەری عێراق. زۆرینەی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی دهۆک، نەینەوا و پاشان ئەنبار و کەرکووک و سەڵاحەدین و هەندێک پارێزگای دیکەی باشوورەوە ئاوارە بوون".
عەتیە لە درێژەی قسەکانیشیدا وتی، "ژمارەیەکی دیکەی ئاوارەکان لە شارەکاندا دەژین، نەوەک کەمپەکان"، جەختی لەوەش کردەوە کە وەزارەت سەرنجی زیاتر لەسەر ئاوارەی ناو کەمپەکانە بەراورد بەو ئاوارانەی لە شارەکاندا دەژین