ده‌یان تۆن له‌ هاوكارییه‌كانى عێراق له‌ڕێگاى فڕۆكه‌یه‌كى سه‌ربازى گه‌یشته‌ لوبنان

السبت 15 آب 2020 - 10:42

ده‌یان تۆن له‌ هاوكارییه‌كانى عێراق له‌ڕێگاى فڕۆكه‌یه‌كى سه‌ربازى گه‌یشته‌ لوبنان

به‌یروت-اه‌ع

 
ده‌یان تۆن له‌هاوكارییه‌كانى عێراق،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،له‌ڕێگاى فڕۆكه‌یه‌كى سه‌ربازییه‌وه‌ گه‌یشته‌ وڵاتى لوبنان.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع):ڕایگه‌یاند"ده‌یان تۆن هاریكارى مرۆیی له‌ڕێگاى فڕۆكه‌یه‌كى سه‌ربازییه‌وه‌ گه‌یشته‌ به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان،كه‌خۆى له‌كه‌ره‌سه‌ى پێویستى خۆراكى،وپێداویستى پزیشكى وچاره‌سه‌رى ده‌بینێته‌وه‌،وله‌گه‌لى عێراقه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى گه‌لى لوبنان كراوه‌".
شایه‌نى باسه‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو كاروانى هاریكارییه‌كانى عێراق گه‌یشته‌ به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع):ڕایگه‌یاند"باڵیۆزى عێراق له‌لوبنان جه‌ختیكرده‌وه‌ كاروانى هاریكارییه‌كان به‌فه‌رمانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشتووه‌،وبریتییه‌ له‌به‌رهه‌مى نه‌وتى"،ئاماژه‌یشى دا"په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق ولوبنان باشه‌،وئه‌مڕۆ به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات".