هاوپه‌یمانى عێراقیون: سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان خاڵێكى وه‌رچه‌رخانه‌ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا

السبت 15 آب 2020 - 11:33

هاوپه‌یمانى عێراقیون: سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان خاڵێكى وه‌رچه‌رخانه‌ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا

به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

 
و:سۆما جاف
 
هاوپه‌یمانى عێراقیون جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،وبه‌خاڵێكى وه‌رچه‌خان له‌په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ناویبرد.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان هاوسه‌نگ بێت،وله‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى وڵات وخواستى گه‌ل بێت"،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌"پێویستى ئه‌وه‌ى عێراق ڕۆڵى میانڕه‌وى خۆى بگێرێت وبه‌سه‌ر هیچ به‌ره‌یه‌ك هه‌ژمار نه‌كرێت".
وتیشى"ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى وڵاتێكى گرنگه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان،وخاوه‌ن توانایه‌كى گه‌وره‌ى ئابوورى وسه‌ربازى وئاسایشى وكلتوورى وزانستییه‌،وده‌توانێت هاریكارى عێراق بكات بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یران وئاسته‌نگییه‌ گه‌ورانه‌ ڕووبه‌رووى بۆته‌ له‌بنیاتنانى ده‌زگاكانى"،هیوایشى خواست"ئه‌م سه‌ردانه‌ خاڵێك بێت بۆ سه‌ره‌تایه‌كى نوێ كه‌ گوزارشت كه‌خواستێكى ڕاسته‌قینه‌ى عێراقى بكات".
ئاماژه‌یشى دا"ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پابه‌ندى گه‌وره‌ى به‌رامبه‌ر عێراق هه‌یه‌،ئه‌م پابه‌ندییانه‌یش به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات نه‌بووه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هه‌موو ڕۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق وهێزه‌ سیاسییه‌كان،هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن عێراق وڵاتێكى جه‌مسه‌رى گرنگ بێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا،وپه‌یوه‌ندى باشى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌بێت،وعێراق نه‌كرێته‌ خاڵى ململانێییه‌كان به‌ڵكو خاڵى یه‌كگرتنى نێوان لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان بێت".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،بیستى ئه‌م مانگه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى حكومى وله‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمى سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌دات.