ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى: هه‌ر به‌رپرسێك ئه‌ستۆى دارایی خۆى ئاشكرا نه‌كات سزا ده‌درێت

الجمعة 14 آب 2020 - 17:30

ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى: هه‌ر به‌رپرسێك ئه‌ستۆى دارایی خۆى ئاشكرا نه‌كات سزا ده‌درێت

 به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

 
و:سۆما جاف
 
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،داواى له‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كرد ناوى ئه‌و به‌رپرسانه‌  كه‌ئه‌ستۆى دارایی خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه‌ ڕه‌وانه‌ى دادگا بكات.
یوسف كیلابى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"یاساى پێشووى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌باره‌ى ئاشكراكردنى ئه‌ستۆى دارایی گرفتى یاسادانانى هه‌بوو،به‌ڵام لیژنه‌كه‌ له‌م خووله‌دا توانى هه‌مواریبكاته‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"بڕگه‌یه‌كى سزادان هه‌یه‌ ده‌گاته‌ زیندانیكردن نێوان ساڵێك بۆ 7 ساڵ بۆ ئه‌وه‌ به‌رپرسه‌ى ده‌بێت ئه‌ستۆى دارایی خۆى ئاشكرا بكات به‌ڵام ڕێگرى له‌م هه‌نگاوه‌ ده‌كات".
كیلابى دووپاتیكرده‌وه‌"ئاشكراكردنى ئه‌ستۆى دارایی هه‌نگاوێكى زۆر گرنگه‌ وهاوكارى ویارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌پرۆسه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى".