ئەنجومەنی وەزیران بریار دەدات زیاتر لە 13 هەزار تۆن دانەوێڵە بۆ لوبنان بنێرێت

الجمعة 14 آب 2020 - 14:13

ئەنجومەنی وەزیران بریار دەدات زیاتر لە 13 هەزار تۆن دانەوێڵە بۆ لوبنان بنێرێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،رەزامەندی نیشاندا لەسەر ناردنی 13 هەزار و 300 تۆن گەنم بۆ لوبنان وەک بەشێک لەهاوکارییەکانی ئەو وڵاتە دوای تەقینەوە گەورەکەی بەیروت.
حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رەزامەندی نیشاندا لەسەر ناردنی 13 هەزار و 300 تۆن گەنم بۆ لوبنان وەک بەشێک لەهاوکارییەکانی ئەو وڵاتە دوای تەقینەوە گەورەکەی بەیروت.جگەلە و بڕە دانەوێڵەیە، هاوکات ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌تى نه‌وتى ڕاسپارد(100)تانكه‌ر كازوێل 3600 مەتر چوارگۆشە لەسوتەمەنی، دەرمان و چارەسەری تەندروستی و کەلوپەلی پزیشکی رەوانەی بەیروت دەکات.
وتیشى"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبریوه‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى(13300) تۆن گه‌نم وه‌ك هاوكارى ڕه‌وانه‌ى گه‌لى لوبنانى برا بكات،هه‌روه‌ها ڕه‌زامه‌ندیشى داوه‌ به‌ڕه‌وانه‌كردنى ده‌رمان وكه‌ره‌سته‌ى ته‌ندروستى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندرستییه‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى پزیشكى به‌هۆى كاره‌ساتى به‌نده‌رى به‌یروت به‌ڕێژه‌ى(20)تۆن