عەتا:پلانێك هەیە بۆ جێ بەجێ کردنی پرۆژەکان لە دەوروبەری بەغدا

الجمعة 14 آب 2020 - 10:41

عەتا:پلانێك هەیە بۆ جێ بەجێ کردنی پرۆژەکان لە دەوروبەری بەغدا

 به‌غدا-اه‌ع

 
محه‌مه‌د جابر عه‌تا پارێزگارى به‌غدا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،چه‌ند پلانێكى خسته‌ڕوو بۆ جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌كان له‌ده‌وروبه‌رى به‌غدا.
عه‌تا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پارێزگاى به‌غدا پلانه‌كه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى پلاندانان به‌رزكردۆته‌وه‌ وله‌ئێستادا چاوه‌ڕوانى گوژمه‌ى دارایی ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستكردن به‌جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌كان"،وتیشى"زۆربه‌ى پرۆژه‌كان به‌هۆى كورتهێنانى دارایی ڕاوه‌ستان".
ئاماژه‌یشى دا"ئه‌و پرۆژانه‌ى جێ به‌جێ ده‌كرێن بریتیین له‌ قیرتاوكردنى ڕێگاوبانه‌كان وكۆمه‌لگا ئاوییه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هه‌ندێك له‌ناوچه‌كان له‌ئێستادا وله‌سه‌ر ئه‌ركى تایبه‌تى پارێزگاى به‌غدا قیرتاو ده‌كرێت".