شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: سێ مووشه‌ك جۆرى كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى بنكه‌ى به‌له‌دى ئاسمانى كراون

الخميس 13 آب 2020 - 22:08

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: سێ مووشه‌ك جۆرى كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى بنكه‌ى به‌له‌دى ئاسمانى كراون

به‌غدا-اه‌ع

 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند سێ مووشه‌كى كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى بنكه‌ى به‌له‌دى ئاسمانى له‌سه‌ڵاحه‌دین كراوه‌.
شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"سێ مووشه‌ك جۆرى كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى بنكه‌ى به‌له‌دى ئاسمانى له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین كراوه‌ به‌پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى تاوه‌كو ئێستا هیچ زیانێكى نه‌بووه‌،دواتریش ورده‌كارى زیاتر ده‌خرێته‌ڕوو".