وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى: وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌موو ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كانى گرته‌به‌ر دژى ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌وڵى په‌لاماردانى یه‌كێك له‌ئه‌فسه‌رانى فریاكه‌وتنى به‌غدا داوه‌

الخميس 13 آب 2020 - 16:39

وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى: وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌موو ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كانى گرته‌به‌ر دژى ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌وڵى په‌لاماردانى یه‌كێك له‌ئه‌فسه‌رانى فریاكه‌وتنى به‌غدا داوه‌

 بغداد - واع 

 
لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى،ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌موو ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌وڵى په‌لاماردانى ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسى فریاكه‌وتنى به‌غدایان داوه‌.‬
ڕه‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیم به‌مولازم وسام ڕه‌عه‌د ئه‌فسه‌رێكى فریاكه‌وتنى به‌غداوه‌ كردووه‌ وسڵاو وڕێزى سه‌رۆك وه‌زیرانم پێی گه‌یاند".
وتیشى"وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێوشوێنى یاسایی دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌لامارى ئه‌م ئه‌فسه‌ر قاره‌مانه‌یان داوه‌ گرتۆته‌ به‌ر كه‌پیشه‌ییانه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌وڵى په‌لاماردانیان داوه‌ وچه‌كه‌كه‌ى خۆى پاراست وبه‌حكیمانه‌ ڕفتارى كرد".