یۆنامى:گرژییه‌كان له‌سه‌ر سنوورى عێراق-توركیا جێى نیگه‌رانییه‌

الخميس 13 آب 2020 - 17:05

یۆنامى:گرژییه‌كان له‌سه‌ر سنوورى عێراق-توركیا جێى نیگه‌رانییه‌

 چاودێرى-اه‌ع

 
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى له‌عێراق یۆنامى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،نیگه‌رانى خۆى له‌گرژییه‌كانى سه‌ر سنوورى عێراق-توركیا پیشاندا.
نێرده‌كه‌ له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارێكى ڕۆژنامه‌ى"سه‌باح"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ڕایگه‌یاند"گرژییه‌كانى سه‌ر سنوورى عێراق-توركیا له‌باكوور وبه‌رده‌وامى هه‌بوونى زیانى گیانى جێى نیگه‌رانییه‌كه‌ى گه‌وره‌یه‌".
یۆنامى داواى دانبه‌خۆداگرتن ده‌كات،داوایشى كرد په‌نا بۆ گفتوگۆ ببرێت وه‌ك باشترین بژارده‌ بۆ مسۆگه‌ركردنى ئاسایشى به‌رده‌وام له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتى دراوسێ له‌گه‌ڵ ته‌واوى ڕێزگرتن بۆ سه‌روه‌رى نیشتیمانى".