وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى: كازمى ڕێنمایی داوه‌ به‌پاداشتكردنى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى په‌لاماردرا

الخميس 13 آب 2020 - 18:59

وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى: كازمى ڕێنمایی داوه‌ به‌پاداشتكردنى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى په‌لاماردرا

 به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشیه‌ ملازم وسام زوبێدی، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ له‌به‌غدا هێرشیكرایه‌ سه‌ر.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندرواێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویکردەوە، مسته‌فا كازمی خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشیوه‌ته‌ وسام ره‌عد سه‌بیح زوبێدی له‌ هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غدا، له‌نوسراوێكدا سوپاس و پێزانیانی ئاراسته‌ی كردوه‌ و پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ش شه‌ش مانگ پێشخستوه‌، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی یاسایی و پابه‌ندبونی و به‌باشی هه‌ڵسوكه‌وتكردن و دانبه‌خۆداگرتنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی خۆپیشانده‌ره‌وه‌ هێرشیانكرده‌سه‌ری.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ باسی لەوەشکرد، مسته‌فا كازمی جه‌ختی له‌سه‌ر به‌كارنه‌هێنانی توندوتیژی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌ركیان دابینكردنی ئاسایش و پاراستنی هاوڵاتیانه‌، رێكاری یاساییش به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌گرنه‌به‌ر كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكات.